ژیان
ژیانم
من که ناوم (شاڵاو )ه له کوردستانێکی دابه‌شکراو له‌دایک بووم . لای من گرنگ نییه له‌کام شار له‌دایک بووم چونکه ئێمه زۆربه‌مان ژیانمان له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌سه‌ر بردووه . من هه‌موو گه‌لێکم خۆش ده‌وێ و هه‌موو گه‌لان برای منن .به‌ڵام که‌لێم بپرسن به شانازییه‌وه سینگم ده‌رده‌په‌ڕێنم وسه‌رم به‌رز ده‌که‌مه‌وه ده‌ڵیم من کـــــــــــــــــــــــوردم
یه‌که‌م
داوی خۆشه‌ویستی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریم فێره خۆشه‌ویستی و‌عیشقی شیعری کردم چاوه‌شینه‌کانی ئه‌و وای لێ
کردم به هۆنراوه‌ی (شه‌پۆڵی چاوه‌شینه‌کانت
) خۆم به خه‌لک بناسێنم له‌ساڵی
1989

..ئێستاشی له گه‌ڵدابی ده‌ڵێم
یه‌که‌م داوی خـــــــۆشه‌ویستی
یاری کردن به ئــــــــــــــاگره
ئه‌ودڵـــــــــــه‌ی که نه‌توێته‌وه
ئای له‌ودڵــــــه خۆڕاگـــــــره
ئه‌گه‌ر چی ئه‌وگڕه ته‌نها له‌ته‌مه‌نی گوڵێکی به‌هار ده‌چوو به‌ڵام وای لێ کردم که‌زیاتر یاری به ئاگر بکه‌م. هه‌رچه‌نده زیاتر یاریم به‌ئاگر ده‌کرد وشه‌کانم گڕدارتر ده‌بوون .ئیتر دڵی من وگڕی تر به‌سه‌رهاتی دڵداریم وای لێ هات هه‌موو خه‌لکی به ئاگا هێنا . وشه‌کانیش ناوه ناوه له‌ژێرپه‌نجه مۆسیقا‌و نۆته‌کانی ده‌نگی زه‌که‌ریا وه‌ک ڕه‌شه‌با .ئه‌وشار ئه‌وشاری ده‌کردو وه‌ک شنه‌باش ئه‌ودڵ ئه‌و دڵیان ده‌پێکا
منی ئاشقی شه‌ووڕۆژ منی سووتاوی دوای ئه‌وین جارێکی تر له‌ڕێگای هۆنراوی بگه‌ڕیوه بۆ کوێ ده‌ڕۆی له کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌یت.ده‌ردی دڵی خۆم وگڵه‌یی بێ وه‌فایی ئه‌وم به گوێی خه‌لک دا ئاشنا کرد .ئیتر هێدی هێدی ڕازه‌کانی دڵی من و ئاوازه‌کان ..وده‌نگی زێڕینی زه‌که‌ریا تێکه‌ڵ ده‌بوون به یه‌کتری
زۆر جار هۆنراوه‌م ده‌نووسی
ده‌مدا به ڕوبار ، ڕوباریش ده‌یبرد بۆ زه‌که‌ریا که‌ده‌گه‌ڕایه‌وه
..ده‌مدیت
وشه‌کانم ده‌بوون
به ماسی و .ڕوباره‌که‌ش ده‌بوو به ده‌ریا
جارێکی تر له ده‌ست
گڵه‌ییه‌کانم له ڕۆژگار گۆرانییه‌کی تر له دایک بوو
(ڕۆژگاری به‌ختم تاکه‌ی هه‌روایه
) ئیترهه‌موو هۆنراوه‌کانی ترم
.بۆ په‌شیمانی وبێ تۆیی وبه‌سه‌هاتی دڵداریم
و بۆچی به‌ته‌نیا لێره جێت هێشتم و دابڕانوهه‌موو برینه‌کانی دڵی پڕ
گڕم وای لێ کردم
..چی هه‌مه بیدرکێنم
وا پێ ده‌چی تا دڵ پڕ له ئه‌شقی خاک ونیشتیمان وکیژه‌کانی نیشتیمان بێ وشه‌کانم زیاتر خۆیان ده‌خه‌نه دڵی عاشقان زۆرم پێ خۆش بووکه‌یه‌کێک وا پێ ده‌چێ عاشق بێت بۆی نووسیبووم ئه‌ی هاوڕێی ..عاشقان
له‌هه‌مووی گرنگتر لای من نووسینه له پێناوی ئاشتی وبرایه‌تی نوسینه له پێناوی نه‌ڕژانی خوێن، من ده‌ڵێم به‌هه‌شتیش ئه‌گه‌ر ..دڵۆپێک خوێنی لێ بڕژێ نامه‌وێ
ئیتر کوردستان هه‌رئاوه‌دان بێت وخوێنه‌ری کوردیش هه‌رسه‌ربه‌رز بێت
...شاڵاو